ڕاستەوخۆ

ڕاپۆرتی گلۆباڵ ویتنس: لە ساڵێکدا لانیکەم 124 ژینگەپارێز لە جیهاندا کوژراون و ئەمازۆن مەترسیدارترین ناوچەیە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی گلۆباڵ ویتنس لە تازەترین ڕاپۆرتیدا بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم 124 کەس لە پارێزەرانی ژینگە و زەوی لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون و زۆرترینیشیان لە ئەمریکای لاتین تۆمار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەکە، زۆرترین هێرشەکان بۆ سەر ژینگەپارێزان لە ناوچەی ئەمریکای لاتین ڕووی داوە، بە جۆرێک کە 85%ـی کۆی کوشتنەکان لەو ناوچەیە بوون.

کۆلۆمبیا بۆ چوارەمین ساڵ لەسە‌یەک، بە کوشتنی 39 ژینگەپارێز وەک مەترسیدارترین شوێن بۆ ژینگەپارێزان دەستنیشان کراوە، و بەڕازیلیش بە تۆمارکردنی 26 حاڵەت لە پلەی دووەمدا دێت.

لە کۆتاییشدا، ڕێکخراوی گلۆباڵ ویتنس جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامارە ڕاستەقینەکان زۆر لەوە زیاترن، چونکە تۆمارکردن و سەلماندنی هەموو حاڵەتەکان لە هەموو ناوچەکاندا کارێکی ئاسان نییە و بەشێکی زۆریان پەردەپۆش دەکرێن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.