ڕاستەوخۆ

ئەو نەمامانەی بۆ لەدایکبوونی ئۆجالان لە ڕحا چێنرابوون هەڵکەندراون

reset font size increase font size

لە ناوچەی جوورنێ ڕەشی سەر بە پارێزگای ڕحای باکووری كوردستان، ئەو نەمامانەی بەبۆنەی 77ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌ لەسەر ڕێگەی "ڕێیا بێڵ" چێنرابوون، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڵکەندراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم نەمامانە لە یه‌كی نیساندا لەلایەن پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکانی ڕحا و بە بەشداریی هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، چێگدەم کڵچگون ئوچار و کەسکین بایندەر چێنرابوون.

ئەو شوێنەی نەمامەکانیشی تێدا چێنرابوو، لە مێژووی بزووتنەوەی ئازادیی کورددا بە "ڕێگەی ئازادی" ناسراوە و بایەخێکی مێژوویی هەیە.

سەرچاوەیەکی تایبەت ئاماژەی بەوەکردووە، کەسانێکی نەناسراو، ئەو نەمامانەیان لە شوێنی خۆیان دەرهێناوە و فڕێیان داون، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو کارەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.