ڕاستەوخۆ

پڕۆژە پیشەسازییەکان مه‌ترسی گه‌وره‌یان‌ له‌سه‌ر ژینگەی شرنه‌خ دروستكردووه‌

reset font size increase font size

ئه‌نجومه‌ن و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ ژینگەپارێزی له‌ ڕەحا ده‌ڵێن، پڕۆژە پیشەسازییەکان ژینگەی شرنه‌خیان وێران کردووە، داواشده‌كه‌ن لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ پێكبهێنرێت.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ئورفا و لقی ئورفای کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا تیشکیان خستە سەر ئەو وێرانکارییە ژینگەییەی لە سنوری پارێزگای شرنه‌خ ڕوودەدات و هۆشدارییاندا لەبارەی مەترسییەکانی سەر سەرچاوەکانی ئاو و سیستەمی ئیکۆلۆژیی ناوچەکە.

 ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، بەهۆی پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو، چالاکییەکانی گەڕان و دەرهێنانی کانزاکان و خراپیی بەڕێوەبردنی پاشماوەکان، زیانێکی گەورە بە سروشتی ناوچەکە گەشتووە و سەرچاوە ئاوییەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار پیسبوون.

سەرهات ئاڵتانداغ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ئورفا، ئاماژەی بەوەکرد، پیسبوونی ڕوبارەکانی وەک هەزل، دیجلە و نەردوش نیشانەی ئەوەن کێشەکە تەنیا بابەتێکی کاتی نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو پێکهاتە و پڕۆژە مەبەستدارانەوە هەیە لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێن دەکرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.