بەبۆنەی 4ـی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل، هەڵمەتێکی فراوانی نەمامچاندنیان ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل، لەسەر ڕێگەی سەرەکی ناوچەکە، هەڵمەتێکی نەمامچاندنی ئەنجامدا و تێیدا زیاتر لە 500 نەمام چێندران.

بەشداربووانی هەڵمەتەکە، جەختیان لهوه کردەوە، ئەم ڕۆژە لای ئەوان وەک "دووبارە لەدایکبوونەوەی گەلی کورد" دەبینرێت.
هاوكات لەژێر درووشمی "بە گیانی شەهیدانەوە بەرەو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ" بنەماڵەی شەهیدان و چالاکوانان لە گۆڕستانی شەهید محەمەد قەرەسونگور 77 نەمام وەک هێمایەک بۆ تەمەنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، چێندران.

له لایهكی دیكهوه، لە کەمپی "شەهید ڕۆستەم جودی" له مهخمور، پێشبڕکێ وەرزشییەکانی "18ـەیەمین فێستیڤاڵی 4ـی نیسان" بەڕێوەچوون.

بڕیارە سبەی بەیانی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بە نەمام چاندن و ئاهەنگێکی جەماوەری کۆتایی پێ بێت.