ڕاستەوخۆ

پەیمانگەیەکی بەلجیکا: بەهۆی گەرماوە هەزار و 747 کەس گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

پەیمانگەی تەندروستیی "ساینسانو" لە بەلجیکا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پێوانەیی پلەکانی گەرما لە وڵاتەکەدا، هەزار و 747 کەس گیانیان لەدەستداوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پەیمانگاکە، ئەم شەپۆلە وەک کوشندەترین شەپۆلی گەرما لە بەلجیکا لە ماوەی 26 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کراوە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی پەیمانگاکە، ئەم ژمارە زۆرەی مردن لە ماوەی ئەو شەپۆلە گەرمایەدا تۆمارکراوە، کە لە 18ی حوزەیران دەستی پێکرد و تاوەکو 1ی تەممووز بەردەوام بوو. لایەنە تەندروستییەکان هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردووان بۆ تینی شەپۆلەکە، بەردەوامبوونی پلەکانی گەرما لەسەر ئاستێکی بەرز و هاوکات بەرزبوونەوەی چڕیی چینی ئۆزۆن لە کەشوهەوادا دەگەڕێننەوە.

لە ڕووی دابەشبوونی جوگرافیی قوربانیانەوە، هەرێمی والۆنیا بە ڕێژەی 76% زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و بەرزترین ئاستی مردنی تێدا تۆمارکراوە. لە دوای ئەویش، پایتەختی وڵاتەکە (برۆکسل) بە ڕێژەی 60.9% لە پلەی دووەم و هەرێمی فلاندەرز بە ڕێژەی 31.4% لە پلەی سێیەمدا دێت بۆ قوربانیانی ئەم شەپۆلە کوشندەیەی گەرما.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.