چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاوینی ئه‌مساڵی عێراق تاقه‌ت پڕوكێن بێت، ناوه‌ندێكی ژینگه‌ییش هۆشداریی له پیسبوونی ژینگه ده‌دات.
ڕوانگه‌ی عێراقێكی سه‌وز كه ناوه‌ندێكی ژینگه‌ییه له ڕاپۆرتێكیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوینی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه به جۆرێك له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك 50 پله‌ی سیلیزی تێده‌په‌ڕێنێت، ڕۆژه گه‌رمه‌كانی وه‌رزی هاوینیش زیاتر ده‌بن به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو.
ڕوانگه‌كه هۆشداریی ده‌دات له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر توانا و ته‌ندروستیی جه‌سته‌ی مرۆڤ و چه‌ندین بواری دیكه‌ی ژیان به تایبه‌تی به هه‌ڵمبوونی ئاوی ڕووبار و به‌نداوه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌گه‌ری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان زیاتر ده‌بێت.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕوانگه‌ی عێراقێكی سه‌وز هۆشداریی له‌وه‌شده‌دات ژینگه‌ی عێراق زیاتر پیس ببێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ردانی غازی كوشنده‌ی موه‌لیده‌كان و سوته‌مه‌نیی و ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.