ڕاستەوخۆ

عێراق چاوەڕێی هاتنی هاوینێکی تاقەت پڕوکێن دەکات

reset font size increase font size

روانگەی عێراقی سەوز رایگه‌یاند، هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رم و تاقه‌تپڕوكێن ده‌بێت و رەنگە کارەساتی تەندروستی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بەپێی داتاکانی سەکۆی جیهانی تەنیا لە شاری بەغداد دەردانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵی 2021دا زیاتر له‌ 176 ملیۆن تۆن بووە، بەڵام لە ساڵی 2025 رێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر له‌ 313 ملیۆن تۆن.

رونگەکە هۆکاری گەرمبوون و زیادبوونی گازە زیانبەخشەکانی شارەکانی عێراقی بۆ سێ پرس گەڕاندووەتەوە

یەکەم، کەرتی کارەبا کە بە رێژەی 37 %ژینگە پیس دەکات، چونكه‌ پشت بە سوتەمەنی فۆسیڵ دەبەستێت.

دووەم، کەرتی نەوت و گاز 35 %ژینگە پیس دەکات، بەهۆی پرۆسەکانی دەرهێنان سوتاندنی گازەوەیە.

سێیەم، کەرتی گواستنەوە کە ئەمیش بەهۆی ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێلی کوالێتی نزمەوە 12 %ژینگە پیس دەکات.

روانگەی عێراقی سەوز، داوای لە دەسەڵاتدارانی بەغداد کردووە هەوڵبدەن بۆ پاککردنەوەی ژینگەی شارەکەیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.