بەپێی لێدوانەکانی ئەحمەد ساعدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بڕیاری داوە سێ وەزارەتی نوێ زیاد بکاتە سەر کابینەکەی، کە پێکهاتوون لە: 1. وەزارەتی گەشتوگوزار: پشکی بزووتنەوەی مونتەسیرون بە سەرۆکایەتیی ئەبو ئالای وەلائی. 2. وەزارەتی ژیریی دەستکرد: پشکی هاوپەیمانیی خەدەمات بە سەرۆکایەتیی شبل زەیدی، کە محەممەد ساحب دەراجی پۆستەکە وەردەگرێت. 3. وەزارەتی دەوڵەت: پشکی بەرەی تورکمانی دەبێت.
لەبارەی بەشینەوەی وەزارەتەکانی دیکەش لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، ساعدی ڕایگەیاند:
وەزارەتی وەرزش و لاوان: پشکی ڕەوتی حیکمەیە و سەفا کینانی دەبێتە وەزیر.
وەزارەتی کار و امور کۆمەڵایەتی: پشکی عەسائیبی ئەهلی حەقە و محەممەد موسەوی پۆستەکە وەردەگرێت.
وەزارەتی ناوخۆ: پشکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە و بۆ یاسر سخەیل مالیکی یەکلایی بووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری: عەلی ئەعرەجی دەبێتە وەزیر.
وەزارەتی خوێندنی باڵا: پشکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە و حەیدەر بەها پۆستەکەی پێدەسپێردرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت و بناس دۆسکی وەردەگرێت.
وەزارەتەکانی پلاندانان و ڕۆشنبیری: پشکی هاوپەیمانیی عەزمە و تا ئێستا بەربژێرەکانیان یەکلایی نەکراوەتەوە.