ڕاستەوخۆ

بەغدا زیاتر لە 10 ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی جووتیارانی سلێمانی خەرج دەکات

reset font size increase font size

حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە خەرجکردنی بڕی 4 ملیار و 602 ملیۆن دینار وەک شایستەی ساڵی 2025 و بڕی 5 ملیار و 435 ملیۆن دینار وەک شایستەی ساڵی 2026 بۆ لقی سلێمانی دەکەن، کە کۆی گشتیی پارەکە دەگاتە 10 ملیار و 37 ملیۆن دینار.

ئەم هەنگاوەی بەغدا لە چوارچێوەی بڕیاری خەرجکردنی 170 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی ساڵی ڕابردوودایە لەسەرانسەری عێراقدا. لەبارەی کاتی دابەشکردنەکەی، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی سلێمانی ئاشکرای کرد کە ڕاستاندن بۆ چەکی بانکییەکان کراوە و چاوەڕوانن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە بگاتە دەستیان و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکەن.

شایەنی باسە، جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026 زیاتر لە 390 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی بەغدا کردووە (292 هەزار تۆن لەناو پلاندا بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هر تۆنێک، و 108 هەزار تۆن لەدەرەوەی پلاندا بە نرخی 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک)، کە کۆی گشتیی شایستە داراییەکانیان زیاتر لە 250 ملیار دینار دەکات و دەبێت لەلایەن بەغداوە بپەردێردرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.