ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان دەکات و دابەشکردنی مووچە لە 45 ڕۆژدا ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازێک دەکەن بەمەبەستی کەمکردنەوە و ڕێکخستنی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکان، لە هەمان کاتدا لیژنەی یاسایی دەنگۆی گۆڕینی کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ٤٥ ڕۆژ جارێک ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە پاراستنی شایستە داراییەکانیان دەکاتەوە.

محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بە ڕۆژنامەی (الصباح)ـی ڕاگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشنیازی کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکان دەگرنە ئەستۆ.

خەفاجی دەنگۆی دابەشکردنی مووچەی لە ٤٥ ڕۆژ جارێکیش ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوەیە و فەرمانبەران بە تەواوی شایستەی وەرگرتنی مووچەی ١٢ مانگی ساڵن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی جەختیشی کردەوە کە چارەسەری قەیرانی دارایی پێویستی بە یاسای نوێ نییە، بەڵکو لە ڕێگەی ڕاگرتنی بەهەدەردانی سامانی گشتییەوە دەبێت، بەتایبەت لە تەندەر و کڕینەکاندا، لەگەڵ ڕێگریکردن لە گەندەڵی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.