لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پشتبەستن بە یەک دەروازەی دەریایی
بەپێی ئاژانسی "بلومبێرگ"، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەردوو نەوتی خاوی بەسرەی ناوەند و قورسی لە چوارچێوەی تەندەرێکدا بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو خستووەتە ڕوو
ئەم بژاردە نوێیە وەرچەرخانێکە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەناردەی نەوتی خاو لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکە
لە لایەکی دیکەوە، عەلی فرەیجی پسپۆڕی ئیدارەدانی قەیرانەکان بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند کە عێراق ڕووبەڕووی "قەیرانی ڕاستەقینەی نەقدی" بووەتەوە، بەپێی ئامارەکان داهاتی نەوت لە هەندێک مانگدا بۆ 2 تا 2.5 ملیار دۆلاری مانگانە دابەزیوە لە کاتێکدا لە بارودۆخی ئاساییدا لە 6 ملیار دۆلار زیاتر بووە
سەرباری ئەم فشارانە، بڵاوکراوەی "مید" ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا عێراق دوو گریبەستی لە کەرتی نەوت و گازدا بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار ئیمزا کردووە