نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسدە)، پێی گوتووە کە لە هەڵەکانی پێشووی هەرێمی کوردستان فێربن و دووبارەیان نەکنەنەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا ستایشی هەڵوێستی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەدی کرد و گوتی: "ئەو دۆخەی تێیدا بوون بۆیان ئاسان نەبوو، بەڵام زۆر واقیعبینانە ڕەفتاریان کرد و لەوە زیاتر نەدەکرا."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵووم جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە سوود لە ئەزموون و هەڵە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیرێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ ناوچەکە دابین بکرێت.