دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28دا، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان ئەم دەستدرێژییە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نییە و تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.