ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ڕێککەوتنی بەرگریی نێوان عەرەبستانی سعوودی، تورکیا و پاکستان هەنگاوێکی گەورەیە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" پێشوازی لە واژۆکردنی "ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەکە" کرد، کە لەلایەن وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، تورکیا و پاکستانەوە ئەنجام دراوە.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە بەم هەنگاوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە دەریدەخات چۆن ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو یەکگرتن هەنگاو دەنێت و وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن بە شێوازێکی کاراتر بەرگری لە خۆیان بکەن.

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیی هەر سێ وڵاتەکە کرد و ئەم ڕێککەوتنەی بە هەنگاوێکی یەکەمی گەورە، بوێر و گرنگ وەسف کرد.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.