نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئەرمینیا کە سەرۆکایەتی لیستی پارتی ڕێککەوتنی مەدەنی دەسەڵاتداری ئەرمینیا دەکات لەو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەى، کە بڕیارە لە 7ـى حوزەیران ئەنجام بدرێت، بە فەرمی وەک کاندیدی پارتەکە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە پشتڕاستکرایەوە.
کاندیدبوونەکە لە هەشتەمین کۆنگرەی نائاسایی حزبەکەدا بە کۆی دەنگ پەسەندکرا.
هاوکات، پێشتریش لە دوو خولی هەڵبژاردنی ناوخۆی ناو پارتی ڕێککەوتنی مەدەنی، نیکۆڵ پاشینیان بە کۆکردنەوەی 933 دەنگ پلەی یەکەمی لەناو سەرجەم کاندیدەکاندا بەدەستهێنا.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەرمینیا لە 7ـى حوزەیرانی 2026 بەڕێوەبچێت و نیکۆڵ پاشینیان لە ساڵی 2018ـەوە وەک سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دەستبەکاربووە.