ڕاستەوخۆ

ئەوروپا مانۆڕی سەربازیی بەبێ ئەمریکا ئەنجام دەدات

reset font size increase font size

یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە زنجیرەیەک مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ئەنجام بدات کە تێیدا هاوشێوەی هاوپەیمانی ناتۆ کار دەکرێت. ئەم مانۆڕانە تیشک دەخەنە سەر پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی و سەربازی لە کاتە هەستیارەکاندا.

ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، یەکێتیی ئەوروپا خەریکی ڕێکخستنی مانۆڕ و ڕاهێنانێکی سیاسی-سەربازییە بۆ کاراکردنی میکانیزمی هاوکاریی هاوبەش.

ئامانجی ئەم هەنگاوە ئەوەیە کە ئەوروپا بتوانێت لە کاتی هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی ئەندام، بەبێ بەشداریی ئەمریکا بەرگری لە خۆی بکات.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کشانەوەی لە پەیمانی ناتۆ کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لە نێوان سەرکردەکانی ئەوروپا.

مانۆڕەکە بە شێوەیەک دەبێت کە تێیدا پڕۆسەی بڕیاردان لە کاتی داواکردنی هاوکاریی سەربازی تاقی دەکرێتەوە. قۆناغی یەکەم لە نێوان باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل دەست پێ دەکات و دواتر لە مانگی ئایاردا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری لە قوبرس تاوتوێ دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.