لە چوارەمین ساڵیادی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا، نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەی ئاگربەستی ئۆکراینای بە زۆرینەی 107 دەنگی بەڵێ و 12 دەنگی نەخێر و 51 دەنگی پوچەڵ پەسەند کرد.
ناوەڕۆکی بڕیارنامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی جەنگ و گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ئۆکراینی بۆ سەر خاک و زێدی خۆیان پێکدێت.
هەریەکە لە ئێران، ڕوسیا و چین کە هاوپەیمانی سەرەکین لە ناوچەکەدا، دەنگی نەخێریان دا.
ئەم بڕیارنامەیە هاوکاتە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراینا دانوستاندەکانیش بەردەوامن و ئەمریکا تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کاتی بە لایەنەکان داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی.