دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ئێران ڕایگەیاند، کە بەرپرسانی ئێران کەمێک پێش ئێستا پەیوەندییان پێوە کردووە و ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ.
ترەمپ گومانی خۆی لە هەمبەر پابەندبوونی تاران بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک نیشاندا و گوتی: "ئەوان زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک بکەن، بەڵام نازانم ئایا شایستەی ئەوەن ڕێککەوتنیان لەگەڵدا بکرێت؟ نازانم ئایا ڕێز لەو ڕێککەوتنە دەگرن و پێوەی پابەند دەبن یان نا، کێشە سەرەکییەکە لێرە دایە."
ڕۆژانی 7 و 8ـی تەمموز دووبارە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و تاران سەریهەڵدایەوە و هەردوولا یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن و واشنتن ڕایگەیاند بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر 80 ئامانج لەناوخۆی ئێراندا و تارانیش دەڵێت لەوەڵامی ئەو هێرشەدا 85 بنکەی ئەمریکامان لە بەحرەین کوەیت بۆردومان کردووە