وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند:هۆشداریی لە هەڵکشانى شەپۆلێکى نوێی فاشیزم دەدەین و پێویستە هەموان هەوڵەکان چڕ بکەبنەوە بە مەبەستى ڕێگرى لەو هەنگاوە.
ماریا زاخارۆڤا لە میانى چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئاژانسى تاسى وڵاتەکەى ڕایگەیاند: پێشتر چەمکی تۆڵەسەندنەوەی سیاسی وەک کارێکى دوور لە ئاکارى مرۆڤایەتى دەبینرا، بەڵام ئێستا ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکی سروشتی گەشە دەکات.
دەشڵێت: وڵاتانى ڕۆژئاوا هێشتا دەستیان لە بیرۆکەی تۆڵەسەندنەوە هەڵنەگرتووە و دەیانەوێت دەست بەسەر خاکی ئۆکرانیا و سەرچاوە سروشتییەکانی ڕووسیادا بگرن، لەوانەش نەوت و گاز.