وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرجەم هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای بە تیرۆرست ناساند.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیانراوێکدا ئاماژە بەوەکردووە، لە بەرانبەر ئەو بڕیارە نایاسایی و بێپاساوەی، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بڕیاریانداوە، سەرجەم هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بخانە لیستی تیرۆرەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر وڵاتێک دوای هەژموونی ئەمریکا بکەوێت و سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، مامەڵەی هاوشێوەی لەگەڵدا دەکەنەوە.
دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە 29ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران رێککەوتن، ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە 19ـی شوبات بە فەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.