وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، قەیرانی ئێران بووەتە نیگەرانییەکی هاوبەشی نێودەوڵەتی.
وانگ یی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی چین گوتی، پێگەی ئێمە لەو جەنگەدا دیار و ئاشکرایە، ئێمە دەمانەوێت بە زووترینکات ئاگربەست لە ئێران ڕابگەیەنرێت، دەستپێکردنی جەنگێکی وەها هەڵەیەکی گەورە بوو.
گوتیشی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی سەلماندووە جەنگ ناتوانێت ببێتە چارەسەری لە ناوچەکەدا تەنها قەیرانەکە گەورەتر و قوڵتر دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە گۆڕانکاری لە ڕژێمدا لەلایەن گەلی ئەو وڵاتەوە ئەنجامبدرێت نەک هێزی دەرەکی، ئهوان دژی هەمووجۆرە دەستێوەردانێکن کە لەپێناو گۆڕینی ڕژێمی ئێراندا بێت و بەتەواوەتی ڕەتیدەکهنەوە.