بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی سوێد کە لەلایەن کەناڵەکانی SVT و TV4ـەوە بڵاو کراونەتەوە، بلۆکی ئۆپۆزیسیۆنی چەپ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی نوێ پێکبهێنێت، لە بەرامبەریشدا پارتی دیموکراتەکانی سوێد کە پارتێکی ڕاستڕۆی توندڕۆیە، پاشەکشەی بەرچاوی کردووە و کەوتووەتە پلەی سێیەم.
دوای داخستنی سندووقەکانی دەنگدان لە ڕۆژی یەکشەممە 13-09-2026، ئەنجامەکانی SVT دەریدەخەن کە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن 183 کورسیی پەرلەمانیان بردووەتەوە، لە کاتێکدا حکومەتی ئێستا و پارتی دیموکراتەکانی سوێد پێکەوە 166 کورسییان بەدەستهێناوە. هاوکات بلۆکی چەپ نزیکەی 51.3%ـی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە، و بلۆکی ڕاستڕۆی حکومەت لەنێوان 46.8% بۆ 47.0%ـی دەنگەکانی بردووەتەوە.
ڕێژەی دەنگی پارتەکان بەپێی داتاکانی کەناڵی SVT بەم شێوەیەیە:
پارتی سۆسیال دیموکرات: 28.4%
پارتی مۆدێرات - پارێزگاران: 18.1%
پارتی دیموکراتەکانی سوێد: 17.2%
پارتی چەپ: 8.0%
پارتی نێوەڕاست: 7.5%
پارتی سەوز: 7.4%
پارتی کریستیان دیموکرات: 6.1%
پارتی لیبراڵەکان: 5.4%