ڕاستەوخۆ

ترەمپ هێرشی سەربازیی پلانداڕێژراو بۆ سەر ئێران دوادەخات

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له پۆستێکدا ڕایگەیاند، له سەر داوای ئەمیری قەتەر، شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئیمارات، فەرمانی کردووە هێرشی سەربازیی پلانداڕێژراوی سبەینێ بۆ سەر ئێران دوا بخرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له پۆستێکدا ڕایگەیاند، له سەر داوای ئەمیری قەتەر، شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئیمارات، فەرمانی کردووە هێرشی سەربازیی پلانداڕێژراوی سبەینێ بۆ سەر ئێران دوا بخرێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم داوایه بە هۆی بەڕێوەچوونی دانوستانی جدییەوە بووە؛ گۆتیشی ئەو سەرکردانە پێیان وایه ڕێککەوتنێک دێتە ئاراوە، کە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسەند بێت، کە تێیدا خاڵی سەرەکی، ڕێگریکردن دەبێت له دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.

هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی توندی داوە، کە سوپای ئەمریکا له ئامادەباشیی تەواودایە تا له ئەگەری شکستی دانوستانەکاندا، دەستبەجێ هێرشێکی بەرفراوان و گشتگیر بکاتە سەر ئێران.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.