ڕاستەوخۆ

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چوار مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە له سورداش

reset font size increase font size

ئەمشەو دووشەممە 18ی ئایاری 2026، کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی له سنووری قەزای سورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بە چوار مووشەک ئەنجام دراوە و بارەگاکانی ئەو حیزبەی له ناوچەکە کردووەتە ئامانج.

ئەم بۆردومانە له درێژەی ئەو هێرشانەدایە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران له دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامیان دەدات، کە لەو ماوەیەدا هەتا ئێستا، بە زیاتر له 77 مووشەک و درۆن بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.