ڕاستەوخۆ

کۆنفراسێکی ئەکادیمی لە کۆڵن لە بارەی ئاشتی و دیموکراسی بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

لە کۆڵن کۆنفراسێکی فراوان بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان تاوتوێی ئاسۆکانی ئاشتی و تیکەڵبوونی سیاسیی کورد لە ناوچەکەدا کرد.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆنفراسێکی فراوان لەلایەن (کورد-ئاکاد)، لە بارەی پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە تیشکی خستە سەر ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەم و ئاماژەی بەوە کرد، تێکەڵبوونی ڕۆژاڤا لە ناو سوریادا بە مانای سەپاندنی دەسەڵات نییە، بەڵکو ئامانج ژیانی هاوبەشە. گوتیشی، ئازادیی ژنان و پێگەی یەپەژە هێڵی سورن.

لە لایەکی دیکەوە مەدحەت سانجار ئاماژەی بەوە کرد، 16 مانگە پڕۆسەی ئاشتیی لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستی پێکردووە. سانجار گوتی، سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە چاکسازیی یاسایی و سیاسیی بنەڕەتی هەیە نەک تەنها ڕێکاری تاکتیکی.

هەروەها عەدنان چەلیک، ئەکادیمیستی کورد لە کۆنفرانسەکەدا گوتی، "قۆناغی ئێستا نە ئاشتییەکی تەواوە و نە شەڕێکی ڕەها، بەڵکو وەرچەرخانێکی ستراتیژییە کە تێیدا کورد هەوڵی پاراستنی پێگەی خۆی دەدات لە ناو ئەم گێژاوەدا".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.