له ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی ئۆجالاندا سه‌باحه‌ت تونجەل و سێ كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كران.
له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی ئیستانبوڵ، كه به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی ئۆجالانه‌وه ڕێكخرابوو به‌ڕێوه‌چوو، ، پۆلیسی شاره‌كه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه و چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد.
له ناو ده‌ستگیركراواندا سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، سیاسه‌تمه‌دار و چالاكی ژنان له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه هه‌ن.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه له باكوری كوردستان و توركیا، چه‌ندین ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چن.