ڕاستەوخۆ

سلێمانی زۆرترین بوومەلەرزەکانی مانگی ڕابردووی تێدا تۆمار کراوە

بە گوێرەی داتا فەرمییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی، پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو ناوچانە دێت کە زۆرترین چالاکیی بوومەلەرزەیان تێدا تۆمار کراوە.

reset font size increase font size

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕاپۆرتێکی لە بارەی بومەلەرزەکانی مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان 36 بومەلەرزە لە تەواوی ئەو وڵاتە تۆمارکراون. 

داتاکان نیشانی دەدەن، چەقی زۆربەی بوومەلەرزەکان وڵاتانی دراوسێ بووە و گوڕەکانیان لەنێوان یەک بۆ پێنج پلەی ڕێختەر و قووڵاییشیان لە نێوان پێنج بۆ 39 کیلۆمەتردا بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە کۆی ئەو 36 بومەلەرزە کە عێراقیان هەژاندوە، ناوەندی 16یان هەرێمی کوردستان و عێراق بووە و 20ـەکەی دیکەش لە وڵاتانی دراوسێ بووە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەو 16 بومەلەرزەیەی عێراق، هەشتیان لە سنوری سلێمانی بوون و دوای ئەویش سنووری نەینەوا دێت کە سێ بومەلەرزە تێیدا ڕوویداوە. هەروەها هەریەک لە سنوورەکانی هەولێر و دهۆک دوو بومەلەرزە و لە خانەقینیش یەک بومەلەرزە تۆمار کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، چەقی 10 لەو بومەلەرزانەی عێراقیان هەژاندوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووە، نۆ دانەشیان لە باکوری کوردستان و تورکیا و یەک دانەشیان لە ڕۆژاڤای کوردستان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.