ڕاستەوخۆ

ڕاگەیەندراوی سەربازیی ناوچەی ڕۆژهەڵات: دوو شەڕڤان لە قامیشلۆ شەهید بوون و دووی تریش بریندار بوون

reset font size increase font size

هەڵزوار میتانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیەندراوی سەربازیی ناوچەی ڕۆژهەڵات لە سووریا، ڕایگەیاند کە دوو شەڕڤانی لوای قامیشلۆ شەهید بوون و دووی تریش بریندار بوون، ئەوەش بەهۆی هێرشێکی "گرووپێکی دەرچوو لە یاسا" بۆ سەر خاڵێکیان لە گوندەواری باشووری شارەکە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی میتانی، خاڵێکی سەربازیی لوای قامیشلۆ لە "گوندی تەویل حەرب لە گوندەواری قامیشلۆ" لەلایەن گرووپێکی تێکدەرەوە هێرشی کراوەتە سەر.

ميتانی ئاماژەی بەوەش کرد کە شەڕڤانانی خاڵە سەربازییەکە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، و "پرۆسەی بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە تێوەگلاوان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەڕێوەدەچێت."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.