ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەرۆکی یەکێتی: بانگهێشتی تارانت دەکەین

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن د. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و لە ڕێگەیەوە دوا پێشهاتە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە.

بافڵ جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردەوە وەک کاریگەرترین رێگا بەرەو هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و گەڕاندنەوەی ئاشتی، هەروەها دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد بۆ هەوڵە بەردەوامە دیپلۆماسی و بنیاتنەرەکانی لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتییانەدا.

لای خۆیانەوە، هەردوولا پەیوەندییە مێژووییە ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تاوتوێ کرد و پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش دووپات کردەوە.

لە کۆتایی گفتوگۆکاندا، وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی بافڵی کرد بۆ سەردانیکردنی تاران بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.