وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیارێکی لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی گۆڕینی مۆدێلی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد، بەمەش بازرگانان دەتوانن تاوەکو ١ـی ١١ـی ٢٠٢٦ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ هاوردە بکەن.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە حەوتی ساڵی ٢٠٢٦ کە هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە ١٤ـی ساڵی ٢٠٢٥ـی تایبەت بە مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوە، لە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦ ڕێکەوتی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ هاوردەکردن لە ١ـی ٩ـی ٢٠٢٦ـەوە کرایە ١ـی ١١ـی ٢٠٢٦.
ئەم بڕیارە لەسەر داوای بازرگانان و کاسبکارانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دراوە، دوای ئەوەی بارودۆخی شەڕ لە ناوچەکەدا کاریگەریی خراپی خستە سەر بازرگانیی نێودەوڵەتی.
لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ ڕاسپێردراون بۆ ئەنجامدانی کارئاسانیی پێویست، تاوەکو ئەو کاسبکارانەی ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و بارەکانیان لە ڕێگەیە، کاتی پێویستیان هەبێت و ڕووبەڕووی زیانی دارایی نەبنەوە.