بەڕێوەبەری گشتیی بەندینخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتێکدا بەندینخانەکانی ئەو وڵاتە تەنها توانای لەخۆگرتنی ١٢٩ هەزار کەسیان هەیە، بەڵام ئێستا ٤٣٣ هەزار و ٥٢٠ کەسیان تێدا بەند کراون.
بە گوێرەی ئامارێکی فەرمی، ڕێژەی پڕبوونی بەندینخانەکان بەراورد بە توانای سەرەتاییان، زۆر زیاترە و قەبارەی لەخۆگرتنیان بە ڕێژەی ٤٢.٥٪ لە سەرووی توانای ئاسایی خۆیانەوەیە.
لە وردەکاریی ئامارەکەدا هاتووە کە لە کۆی ئەو ٤٣٣ هەزار بەندکراوە، چوار هەزار و ٦٣٦ـیان منداڵن و شەش هەزار و ٨٦٩ کەسیش تەمەنیان سەرووی ٦٥ ساڵە.
پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) هۆشداریی دابوو لەوەی کە هەزار و ٤١٢ زیندانیی نەخۆش لە بەندینخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا هەن و دۆخی تەندروستیی ٣٣٥ کەسیان زۆر مەترسیدارە.