ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: لە نزیکەوە چاودێریی چالاکییەکانی پژاک دەکەین

reset font size increase font size

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جەخت لەسەر چاودێرکردنی وردی چالاکییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ئێران و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، نابێت لایەنەکان سوود لە ئاڵۆزییەکان وەربگرن.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری (نیوزویک)ـی ئەمریکی، سەبارەت بە پێکهاتەکانی ناوچەکە وتی، کورد، تورک و عەرەب وەک خوێن و ئێسقان وان و لە یەکتر جیا ناکرێنەوە، هەروەها ئاماژەی بە پێکەوەژیانی هەزار ساڵەی نێوانیان کرد و جەختی کردەوە کە ئارامی و خۆشگوزەرانیی برا کوردەکانیان جیاوازە لە پلان و هەڵسوکەوتی هێزە دەرەکییەکان.

سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە دۆخی ئێران هۆشداریی دا کە پێویستە کێشەکانی ئەو وڵاتە بەبێ دەستوەردانی دەرەکی چارەسەر بکرێن، و ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێریی چالاکییەکانی پژاک دەکەن و نابێت سوود لە ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران ببینرێت.

سەبارەت بە دۆخی سوریا و هەسەدەش، ئەردۆغان بە گۆڤارەکەی ڕاگەیاند، بە وردی چاودێریی پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا دەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە تەواوی گرووپە چەکدارەکان لەژێر چەتری دەوڵەتی ناوەندیدا یەک بگرن، بە مەرجێک گەلی سوریا بە کوردیشەوە هەست بە ئارامی و مافی یەکسان بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.