ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغوڵاری: لێدوانەکانم بە هەڵە لێک دراونەتەوە و ئێمە هەمیشە پشتگیری لە دۆزی فەلەستین دەکەین

reset font size increase font size

تولای هاتیمۆغوڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە لێدوانێکدا ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو مشتومڕانە دا کە لەسەر قسەکانی لە یەکێک لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان دروست بوون.

ڕایگەیاند: "کاتێک سەیری ئەو مشتومڕانەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، دەبینین کە تێگەیشتنێکی هەڵەی زۆر لەبارەی قسەکانمەوە کراوە."

هاتیمۆغوڵاری ئاماژەی بە گرنگیی ئەو پرۆژەیاسایە کرد کە تازە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە تەنیا دەستپێکێکە و وەک چۆن عەبدوڵڵا ئۆجالان گوتوویەتی، ئەمە یەکەم هەنگاوی ڕێگەیەکە کە هەزار کیلۆمەترە.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو که ئەگەر پرسی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیموکراسی چارەسەر بکرێت، ئەمە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین و سەقامگیریی هەموو ناوچەکە دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا، هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی کردەوە که سیاسەتەکانی ناتنیاهۆ لە غەززە "کارەساتبارن" و گوتی: "فەلەستین برینێکی خوێناوی ناوچەکەیە و ئێمە وەک هەمیشە لە پاڵ گەلی فەلەستینداین."

ناوبراو ڕوونی کردەوە کە مەبەستی لە لێدوانەکەی پێشووی ئەوە بووە کە تورکیایەک کێشەی کوردی لە ناوخۆیدا چارەسەر کردبێت، دەتوانێت ڕۆژێکی زۆر بەهێزتر لە پێناو ئاشتیی ناوچەکە و دۆزی فەلەستیندا بگێڕێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.