ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمڕالی: پێداگریکردن لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەکە بە بڕیارێکی هاوبەش

reset font size increase font size

شاندی ئیمڕالیی دەم پارتی دوای دیدارێکی یەک کاتژمێر و نیویی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی باڵای حکومەت، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لەوە کردەوە کە هەردوولا سوورن لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەکە بە بڕیارێکی هاوبەش.

شاندی ئیمڕالیی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی)، پەروین بولدان و میتحات سانجار، پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە بەشتەپە (کە تێیدا ئیبراهیم کالین، سەرۆکی میت و ئەفکان ئالا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتیش ئامادە بوون)، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ ڕای گشتی خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە دیدارەکەدا باسیان لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردووە و خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە کە یاسای "بەهێزکردنی پشتیوانیی نیشتمانی و یەکێتیی کۆمەڵایەتی" (کە بە یاسای چوارچێوە ناسراوە) بە ٤٦٧ دەنگی زۆرینە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراوە.

شاندەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم یاسایە دەرگایەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی و خەباتی سیاسی دەكاتەوە.

لە کۆبوونەوەکەشدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هەردوولا بە بڕیارەوە پڕۆسەکە دەبەنە پێشەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.