پارتى دیموکراسیی یەکسانی و یەکگرتووی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، زیاتر لە ٧٠ کرێکاری کورد و خێزانەکانیان کە بۆ کاری وەرزشی و کشتوکاڵی ڕوویان لە قەزاکانی جزیرە و سلۆپیی سەر بە شڕناخ کردبوو، لە گوندی بەکتاشلیی سەر بە قەزای ئالاپلی لە تورکیا، لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژدا دوو جار ڕووبەڕووی هێرشی توندڕەوی بوونەوە.
بە گوتەی پارتەکە، سەرەڕای ئەوەی لە هەوڵی یەکەمدا هێزە ئەمنییەکان دەستوەردانیان کردبوو، بەڵام ئێوارەی هەمان ڕۆژ کاتێک کرێکارەکان لە کێڵگەکان گەڕانەوە، جارێکی دیکە بوونە ئامانجی توندوتیژی. وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشانی دەدەن کە سەرەڕای ئامادەبوونی جەندرمە، ڕێگریی پێویست لە هێرشەکان نەکراوە.
لە بەرامبەر ئەم ڕووداوەدا، پەرلەمانتارانی دەم پارتی داوایان کردووە ئاسایشی گیانیی کرێکاران و خێزانەکانیان بە زوویی و بە شێوازێکی کاریگەر دابین بکرێت.
هاوکات لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئالاپلی سەبارەت بە هێرشەکە لێکۆڵینەوەی دادوەری دەستی پێکردووە.