ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ ڕایگەیاند، پارتەکەیان دوای ئەوە دامەزرا کاتێک هەوڵەکانیان بۆ ڕ رزگارکردنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کودەتایەکی سیاسی دوو مانگی ڕابردوو بێئاکام بوو.
ئۆزگور ئۆزەل لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ 200 سەرۆک شارەوانیی جەهەپە بە فەرمی پەیوەندی بە پارتەکەیەوە کردووە و جەختی کردەوە، تەنانەت ئەگەر دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنقەرە بڕیاری 38یەمین کۆنگرەی جەهەپەش هەڵوەشێنێتەوە، ئامادە نین بگەڕێنەوە نێو ئەو حزبە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئۆزگور ئۆزەل ئاماژەی بەوە کرد، هیچ پلانێکیان بۆ دووبارە پێکهێنانی هاوپەیمانیی شەش لایەنە نییە و بێباکی خۆشی بەرامبەر بڕیار و هەوڵەکانی بەرەی کەماڵ کڵچدارئۆغڵو بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی سەر پەرلەمانتارەکانیان دەربڕی و ڕایگەیاند، بەر لە ڕاگەیاندنی پارتە نوێیەکەیان، هەموو ئەگەرەکانیان لە بەرچاو گرتووە.