ڕاستەوخۆ

هێرشی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی زمانی کوردی لە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا

reset font size increase font size

کۆمەڵەی (توێژینەوە و پێشخستنی زمان و فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا) لە شارۆچکەی چەرکەزکۆی لە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2026 رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکدا دوو گوللە بەر باڵەخانەی کۆمەڵەکە کەوتوون و سەرئەنجام سێ قەوانی گوللە لە شوێنی ڕوداوەکە دۆزراونەتەوە. دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیر کراوە.

کۆمەڵەی توێژینەوە و پێشخستنی زمان و فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا، لە 18ی ئایاری 2025 دامەزراوە، لە بواری پاراستن، پێشخستن و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردیدا کار دەکات و خولی فێربوونی زمان بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکی (کۆرمانیجکی) پێشکەش دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.