ڕاستەوخۆ

نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا داوای زیادکردنی پشکی سووتەمەنی و گرتنەئەستۆی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات

reset font size increase font size

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە ڕێگەی نووسراوێکی ڕەسمییەوە لیژنەی نەوت و گازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگادارکردەوە لە پێداویستییە بەپەلەکانی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی.

لە نووسراوەکەدا، بەپشتبەستن بە ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، جەخت کراوەتەوە کە بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی تەرخانکراو بەش ناکات و داوا کراوە بکرێتە 140 هەزار بەرمیل نەوتی خاو. پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هەرێم بەم شێوەیە دیاریکراون: ڕۆژانە 7 ملیۆن لیتر بەنزین، 1.950.000 لیتر گازوایل و 3.250 تەن زەیتی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، 2 هەزار تەن گازی شل (LPG)، هەروەها ساڵانە 563.500.000 لیتر نەوتی سپی.

حکومەتی هەرێم داواشی لە بەغدا کردووە، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە بگرێتە ئەستۆ، تاوەکو بتوانرێت بەنزین بە نرخی پشتیوانیکراوی 450 دینار بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.