بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، هێرشەکە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامدراوە. تێیدا سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەک، بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزەڵە کردووەتە ئامانجی ڕاستەوخۆ.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو بۆردومانە چڕەوە 8 پێشمەرگەیان شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش لە پێشمەرگەکانیان بە سەختی بریندار بوون کە لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.