ڕاستەوخۆ

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعشی لە سلێمانی و ڕاپەڕین ڕاگەیاند

reset font size increase font size

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە دوو چالاکیی جیاوازدا لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتێرۆری عێراق، دوو چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە و ژن و منداڵێکیشیان لە دەستی یەکێک لە تیرۆریستەکان ڕزگارکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 14ی حوزەیرانی 2026، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوونی پێشوەختە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هاوکاریی دەزگای دژەتێرۆری عێراق توانیویانە دوو تیرۆریستی داواکراوی داعش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەستگیربکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا، توانراوە ژن و منداڵی یەکێک لە تیرۆریستەکان ڕزگاربکرێن، کە پێشتر لەلایەن ئەو چەکدارەوە دەستبەسەرکرابوون و ڕاگیرابوون.

لە ئێستادا هەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی دووی یاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.