مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە دەستپێکێکی گرنگی یاساییە بۆ هێنانەدی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەکە دەردەبڕێت و هیواخوازە ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئارامی و سەقامگیریی بەردەوام لە تورکیا و تەواوی ناوچەکەدا.
بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە که دەرچواندنی بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگی ڕەهای پەرلەمانتاران، وەک وەرچەرخانێکی یاسایی سەیر دەکرێت کە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانە و ڕەخساندنی زەمینەی دیالۆگی سیاسی لە تورکیا.