ڕاستەوخۆ

عێراق بڕیارەکەی کۆلۆمبیا بۆ ناساندنی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر جۆلاندا سەرکۆنە دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی بڕیاری کۆماری کۆلۆمبیای بۆ ناساندنی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر بەشی داگیرکراوی جۆلانی سوریا کرد و جەختی کردەوە کە جۆلان خاکی داگیرکراوی سووریایە و بڕیارەکە هیچ کاریگەرییەکی یاسایی نییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا کە ئەمڕۆ سێشەممە (١١ی ئابی ٢٠٢٦) بڵاو کرایەوە، هاتووە کە هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە باری یاسایی جۆلان بگۆڕێت یان ڕەوایی بە داگیرکاری بدات، و ناساندنی سەروەریی هێزی داگیرکەر بەسەر خاکی داگیرکراودا بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار و پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزانێت.

عێراق هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە رەتکردنەوەی داگیرکاریی ئیسرائیل بۆ سەر خاکە عەرەبییە داگیرکراوەکان دووپات کردەوە و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ کۆماری عەرەبیی سوریا لە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی دەربڕی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.