ڕاستەوخۆ

ئەحمەد شەرع لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەوە

reset font size increase font size

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا لە دیمەشق پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریاش تێیدا ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هاکان فیدان لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یەکگرتنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریادا بە "بەنرخ" وەسف کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە سوریا پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری ئابووریدا بەخۆوە دەبینێت و فایلە ئەتۆمییەکەی داخراوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداریشیدا لەوەی کە ئیسرائیل دەیەوێت بە هێرشەکانی سوریا ناسەقامگیری بکات و پشتگیری لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش دەکات، و لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی سوریا دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.