ڕاستەوخۆ

5700 دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە

reset font size increase font size

عێراق و سووریا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەی دادوەریی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو دەستگیرکراوە داعشانەی کە ئەمساڵ لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکارییە دادوەری و ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

لە ڕۆژی 13ی ئابی 2026، شاندێکی دادوەریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کرد و لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی کاتی سووریا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگیی یاسایی و دادوەری.

لەم بارەیەوە، مەزهەر وەیس، وەزیری دادوەری سووریا، ڕایگەیاند کە هەردوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی تیپی تەکنیکی و شارەزا بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو.

هەروەها لەایەن خۆیەوە، لەیس جەبر، سەرۆکی دەستەی چاودێریی دادوەریی عێراق، بە میدیای فەرمیی ڕاگەیاند کە لیژنە دادوەرییە هاوبەشەکان کۆبوونەوەی خولی ئەنجام دەدەن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوان.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقی، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا نزیکەی 5 هەزار و 700 دەستگیرکراوی داعش لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕواندراونەتە عێراق,

 ئەوەش دوای پێکدادانەکانی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسدە و نیگەرانی لە دۆخی ئەنجومەن و زیندانەکان هات کە خێزان و چەکدارانی داعشیان تێدا دەستبەسەر بوو.

جێی باسە دادگاکانی عێراق پێشتر سەدان سزای لەسێدارەدان و حوکمی هەتاهەتاییان بە تۆمەتی تێرۆرزم دەرکردووە، لەوانەش بۆ ئەندامە بیانییەکانی داعش.

 لە بەرامبەریشدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی دادگاییکردنەکان دەربڕیوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم پرسانەدا، عێراق و سووریا هاریکارییەکانی خۆیان لە بواری بازرگانی و انرژی فراوانتر کردووە، لەوانەش هەوڵەکان بۆ کارپێکردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکوک - بەنیاس.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.