دادگای تاوانەکانی شام بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری پێشووی سوریا دەرکرد.
بەگوێرەی بڕیاری دادگای تاوانەکانی شام، وەسیم ئەسەد بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، ئەشکەنجەدان، ڕفاندن و ئەنجامدانی تاوانە دژە مرۆییەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
فەخرەدین ئەل عیریان، دادوەری دادگای تاوانەکانی شام، لە ڕەوتی دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند کە بە بەڵگە سەلمێنراوە گرووپێکی چەکدار سەر بە وەسیم ئەسەد لە ناوچەی ئەل ملیحە خەڵکی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کردووە و تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.
جگە لە سزای لەسێدارەدان، دادگا بڕیاری داوە کە سەرجەم سامان و موڵک و ماڵی ناوبراو لەلایەن خەزێنەی گشتیی دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.