دوناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند هیچ "گفتوگۆ یان دانوستانێک" لەگەڵ ئێراندا نییە یان بۆ داهاتوو دانراوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە گەمارۆی دەریایی بە تەواوی لە کاردایە.
ترامپ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشاڵەوە بڵاوی کردەوە: "گەمارۆی دەریایی بە هەموو هێز و کاریگەریی خۆیەوە بەردەوامە. گەرووی هورمز کراوەیە و کار دەکات."
لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژییە دەریایی و سیاسییەکانی ناوچەکە بەردەوامن و واشنتن جەخت لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی خۆی دەکاتەوە.