ڕاستەوخۆ

دیمەشق بڕیاری داخستنی زانکۆی 'الفرات' لە پارێزگای ڕەققە دەردەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سووریا (ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا)، بڕیارێکی فەرمی بە ژمارە (٦٦٢) دەرکرد، کە تێیدا داخستنی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی "الفرات" (کە پێشتر بە زانکۆی الشرق ناسرابوو) لە پارێزگای ڕەققە ڕادەگەیێنێت و ڕێکارەکانی گواستنەوەی خوێندکاران و یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان بۆ زانکۆ حکومییەکانی دیکەی وڵاتەکە دیاری دەکات.

بەپێی دەقی بڕیارە فەرمییەکە، ئەم بڕیارە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)ـەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکە:

داخستنی بەشەکان (ماددەی ١): داخستنی لقی زانکۆی فورات لە پارێزگای ڕەققە بە سەرجەم کۆلێژەکانییەوە، کە پێکهاتوون لە: (کۆلێژی یاسا، کۆلێژی کشتوکاڵ، کۆلێژی ئابووری، کۆلێژی ئاداب و زانستە مرۆییەکان، کۆلێژی زانستەکان، کۆلێژی پەروەردە، کۆلێژی پزیشکی).

دانپێدانان بە بڕوانامەکان (ماددەی ٢): بڕوانامەی دەرچووانی ئەم کۆلێژانە هاوشێوەی بڕوانامەی زانکۆ حکومییەکانی تری سووریا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەمەش پاش وردبینیکردن و دڵنیابوونەوە لە ڕاستوڕوستیی بەڵگەنامەکانی خوێندکار (بڕوانامەی ئامادەیی، بڕوانامەی دەرچوون، نمرەکان و ناسنامەی خوێندکار).

خوێندنی باڵا (ماددەی ٣): ڕێگە بە دەرچووانی ئەم کۆلێژانە دەدرێت کە پێشکەشی تاقیکردنەوە و کێبڕکێی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بکەن بەپێی ئەو بنەما و یاسایانەی کە پەیڕەو دەکرێن.

شوێنی جێگرەوە بۆ خوێندکاران (ماددەی ٥):

خوێندکاران دەگوازرێنەوە بۆ لقی سەرەکیی زانکۆی الفرات لە (دێرەزوور - حەسەکە - ئەلبوڕکە)، یان بۆ کۆلێژە هاوشێوەکانی تری زانکۆ حکومییەکانی سووریا.

خوێندکارانی کۆلێژی زانستە پزیشکییەکان دەگوازرێنەوە بۆ کۆلێژە تەندروستی و پزیشکییەکانی ناو زانکۆ حکومییەکان یان کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی الفرات، بەپێی نمرە و پسپۆڕییەکانیان.

پڕۆسەی گواستنەوەی خوێندکاران لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەبێ هەژمارکردنی ساڵانی دواکەوتن ئەنجام دەدرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.