دادگای تاوانەکانی دیمەشق، ئەمڕۆ بە بێ ئامادەبوونیان و بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، کوشتنی بەئەنقەست و چەندین پێشێلکاریی گەورە دژی گەلی سووریا، سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا و ماهیر ئەسەدی برای دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا، داوا کراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدواداچوون بۆ بەشار ئەسەد و ماهیر ئەسەد بکرێت و هەوڵ بدرێت بە قۆڵبەستکراوی بۆ سووریا بگێڕدرێنەوە تاوەکو سزای لەسێدارەدانەکەیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت.
هەروەها دادگای تاوانەکانی دیمەشق سزای لەسێدارەدانی بۆ "عاتیف نەجیب"، کوڕەخاڵی بەشار ئەسەدیش دەرکرد، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، ئەشکەنجەدان و ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە سووریا.