دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پەرلەمانی سوریا لەڕێگەی هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ و بڕیارننامەی ئەحمەد شەرع سەرلەنوێ دەستی بەکار کردەوە، له ئیستادا تهنیا 22 ژن له پهرلهمانی سوریادا ههن.
قادرییە دۆغان، هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتەکان ڕایگەیاند، پەرلەمانی سوریا لە نوێنەرایەتیی ژنان، گەل و بڕوا جیاوازەکان دوورە و ئەو ڕژێمەی کە شەرع هەوڵی دامەزراندنی دەدات هیچ شوێنێکی تێدا نییە بۆ گەل و ژنان.
گوتیشی، ئەم ئەنجومەنە بە عەقڵیەتێکی تاکڕەوانە دامەزراوەو هیچ ئایندەیەک نادات بە گەلانی سوریا.
بەشداری ژنان لە پەرلەمانی سوریا، لە ئاستێکی زۆر کەمدا ماوەتەوە و لەئێستاشدا تەنها ڕێژەی سەدا پێنجی ئەندامان لە ژنان پێکدێت کە حەوت کەسییان لەڕێگەی هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ و 15 کەسیشیان لەرێگەی فەرمانی ئەحمەد شەرعەوە دەستبەکار بوون.