ڕاستەوخۆ

چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا: 285 کەس لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا کوژراون

reset font size increase font size

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (SOHR) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی تاوانەکانی کوشتن لە سەرانسەری سووریادا ٢٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لە نێوانیاندا ٣٨ ژن و ٢٠ منداڵ هەن.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە مانگەکانی ڕابردوودا ٢٥٨ تاوانی کوشتنی جۆراوجۆر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراون.

 لە ئەنجامی ئەم ڕووداوانەدا، ٢٢٧ پیاو، ٣٨ ژن و ٢٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

لە پاڵ ئەم تاوانانەدا، ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەی لەسێدارەدان بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە و کوشتنی دەرەوەی یاسا و دادگا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە؛ تەنیا لەم جۆرە کوشتنانەدا ١١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێکهاتوون لە ١٠٦ پیاو، ٨ ژن و ٣ منداڵ.

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ئامارانە نیشانەی بوونی توندوتیژییەکی قووڵن، کە لە تاوانی ئاسایی و کەسی تێدەپەڕێت و ڕەهەندێکی ڕاستەوخۆی بە شەڕە ناوخۆییەکان و لێکترازانی کۆمەڵگاوە هەیە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا بە تایبەتی هۆشداری دراوە لە زیادبوونی کوشتن لەسەر بنەمای تائیفی و مەزهەبی، کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تۆڵەسەندنەوەی دەرەوەی یاسا زیاتر دەکات؛

هاوکات داواکاریش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆوە بەرپرسیارانی ئەم تاوانانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.